ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستپێدەکات و لە ماوەی شەش رۆژدا مووچەی سەرجەم شوێن و وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ شەممە،٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤، دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەستپێدەکات و لە شەش رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی، خانەنشینی شارستانی، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەنپێداویستی تایبەت، دارایی و ئابوری و ناوخۆ دابەشدەکرێت.

دوای ٥٧ رۆژ لە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەی مووچەی مانگی دووی بڵاوکردەوە.


AM:09:18:30/03/2024