رۆژهەڵاتی کوردستان.. ژنێک لەلایەن کوڕەکەیەوە دەکوژرێت

لە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک بەدەستی کوڕەکەی خۆی لە ماڵەکەیدا کوژرا.

جەلال پشووتەن، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کرماشان رایگەیاند"دوێنێ هەینی  لە شاری هەرسینی سەر بە پارێزگاکە، تیمەکانیان لە رووداوێک ئاگادار کراونەتەوە کە ژنێکی تەمەن ٨٣ ساڵ لە ماڵەکەی خۆی کوژراوە."
 
ئاماژەی بەوەشداوە کە دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی خێرا، دەرکەوت کە ژنەکە لەلایەن کوڕە تەمەن ٣٥ ساڵانەکەیەوە کوژراوە و دواتر هەڵاتووە.
 
ئەوەشی خستەڕو کە توانیویانە کەمتر لە ٢ کاتژمێردا شوێنی مانەوەی بکوژ بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
 
بە گوێرەی زانیارییەکان تاوەکوو ئێستا هۆکاری پشت کوشتنەکە روون نەبووەتەوە.
 
بەپێی راپۆرتی پۆلیسی پارێزگاکە، لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ەوە تاوەکو ٢١-٩-٢٠٢٣، لانیکەم ٤٦ کەس لە کرماشان کوژراون کە بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی ٢٠٢٢، ٤٨٪ زیادیکردووە.



AM:11:00:30/03/2024