لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئامەدی باکووری کوردستان شەڕ ڕوویدا و ١٢ کەس بوونە قوربانی لەو ژمارە بریندارە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ناوچەی سووری ئامەدی باکووری کوردستان شەڕی چەکداریی لە نێوان دوو گروپدا ڕوویدا و بە هۆیەوە هاووڵاتییەک کوژرا و ١١ی دیکەش بریندرا بوون.
شەڕەکە لە گەڕەکی ئاغاچلیدەرەی سەر بە ناوچەی سوور ڕوویدا و بریندارەکان بەمەبەستی چارەسەکردن گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەمڕۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەستیپێکرد و بڕیارە کاتژمێر ٤ لە باکوور و ٥ی ئێوارە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای تورکیا سندوقەکانی دەنگدان دابخرێن.