كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ڕایدەگەیەنێت" لیستێكی (٥٩) كاندیدمان ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووە".
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" لیستێكی (٥٩) كاندیدمان ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆن كردووه، له بازنه‌ی هه‌ولێر (١٥) كاندید، له بازنه‌ی سلێمانی (٣٢) كاندید، له بازنه‌ی دهۆك شه‌ش كاندید، له بازنه‌ی هه‌ڵه‌بجه شه‌ش كاندید بوون".
سه‌باره‌ت به سه‌رۆك لیسته‌كانیش، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ئاماژەی بەوەکردووە، له بازنه‌ی هه‌ولێر عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵا و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی لیست ده‌بێت، له بازنه‌ی سلێمانییش ڕێبوار حه‌مه‌د خزر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵا و وته‌بێژی پێشووی كۆمه‌ڵ سه‌رۆكی لیست ده‌بێت.
له‌باره‌ی دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ش كۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان باس لەوەدەکات، له بازنه‌ی دهۆك م. مه‌لا عه‌نته‌ر بادینی سه‌رۆكایه‌تی لیستی كۆمه‌ڵ ده‌كات، له بازنه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش كادیری پێشكه‌وتوی كۆمه‌ڵ تۆفیق مسته‌فا ڕه‌حیم سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵه.