بەپێی زانیارییەکان، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لاهور جەنگی له بازنه‌ی سلێمانی سەرۆکایەتی لیستی (بەرەی گەل) دەکات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپەڕی (سپی)، لاهور جه‌نگی له بازنەی سلێمانی دەبێتە سەرۆکی لیستی حزبەکەی (به‌ره‌ی گه‌ل) و شادومان مه‌لا حه‌سه‌نیش سه‌رۆكایه‌تی لیستهكە دەکات له بازنه‌ی هه‌ولێر.
هه‌ر به‌پێی زانیارییەکانی (سپی)، عه‌دنان عوسمان كه‌سایه‌تی دیاری پێشووی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له بازنه‌ی سلێمانی كاندیدی لیستی (بەرەی گەلە).
مانگی ئازاری ئەمساڵ لە شاری هەولێر، لاهور جەنگی بە بەشداری (١٦٠) ئەندام حزبێكی نوێی بە ناوی (بەرەی گەل) دامەزراند كە لۆگۆی حزبەکەیان خۆرێكە، دواتر بەشێوەیەکی فەرمی ناوی لیستەکەی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکرد و بڕیارە بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکات.