ڕۆناڵدۆ بەدوای دەستکەوتێکی بێ وێنەی مێژوویی تۆپی پێدا دەگەڕێت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسر بەردەوامە لە مەشقکردنی خولیای بۆ گۆڵکردنی زیاتر، لە ئێستادا
 ئەستێرە پورتوگالییەکە پێشەنگی ململانێیەکی چڕ و پڕە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی گۆڵکاری خولی تۆپی پێی سعودیە.

 ڕۆناڵدۆ لە بردنەوەی تیپەکەی بەرامبەر ئەلطائی (5-1) 3 گۆڵی هاتریکی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 33 گۆڵ و 11 ئەسیست بەرزکردەوە لەو 34 یارییەی ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامیدا.


 لە 1214هەمین یاریدا لە ژیانی تۆپی پێیدا، هێرشبەرە دێرینەکە 54هەمین هاتریکی لەگەڵ یانەکان بەدەستهێنا، یەکەم هاتریکیشی لە ساڵی 2024 تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی لە نێودەوڵەتیدا بۆ 882 گۆڵ بەرزکردەوە.

 ئه ستێرەی پێشووی ڕیال مەدرید به تۆمارکردنی (26 گۆڵ) گۆڵکاری خولی سعودیه یه ، به 4 گۆڵ له پێش ئه لکساندەڕ میترۆڤیچه  هێرشبەری یانەی هیلاله.


 لەگەڵ ئەگەری ئامادەنەبوونی میترۆڤیچ و مانەوەی 9 یاری تا کۆتایی وەرزی تۆپی پێ لە سعودیە، ڕۆناڵدۆ (39 ساڵ) خۆی لەبەردەم دەرفەتێکدا دەبینێتەوە کە پێشبڕکێیەکە وەک باشترین گۆڵکار کۆتایی پێبهێنێت و مێژوو تۆمار بکات.

 دەستکەوتێکی بێ وێنە:

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، ڕۆناڵدۆ لەسەر ڕێڕەوی بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی بێ وێنەیە ئەگەر پێشبڕکێکانی خولی سعودیە وەک گۆڵکاری گۆڵکار کۆتایی پێبهێنێت، هەروەها دەبێتە یەکەم یاریزان کە نازناوی گۆڵکاری 4 وڵاتی جیاواز بەدەستبهێنێت و پێش چەندین ئەستێرە دەکەوێت.

 ڕۆناڵدۆ، پێنج جار براوەی تۆپی ئاڵتونی زێڕین، تاکە یاریزانە لە مێژوودا کە گۆڵکاری سێ لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا بێت.


گۆڵکاری خولی ئینگلیزی لەگەڵ مانچستەر یونایتد لە وەرزی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ (٣١ گۆڵ).

 گۆڵکاری خولی ئیسپانیا، "پیچیچی” لەگەڵ ڕیال مەدرید لە وەرزەکانی ٢٠١٠-٢٠١١ (٤٠ گۆڵ)، ٢٠١٣-٢٠١٤ (٣١ گۆڵ)، و ٢٠١٤-٢٠١٥ (٤٨ گۆڵ).

 گۆڵکاری خولی ئیتاڵیا "کاپۆکانونێری” لەگەڵ یۆڤانتۆس لە وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ (٢٩ گۆڵ).

 گۆڵکارانی سێ پاڵەوانێتی جیاوازی ئەوروپا



 لویس سوارێزی ئۆرۆگوای:

 گۆڵکاری خولی هۆڵەندی لەگەڵ ئەیاکس ئەمستردام (٢٠٠٩-٢٠١٠).

 باشترین گۆڵکاری خولی ئینگلیزی لەگەڵ لیڤەرپوول (٢٠١٣-٢٠١٤).

 گۆڵکاری لالیگا لەگەڵ بەرشەلۆنە لە وەرزی 2015-2016.

 ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی:

 گۆڵکاری لالیگا لەگەڵ بەرشەلۆنە لە وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣.

 گۆڵکاری خولی ئەڵمانی لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند و بایرن میونشن وەرزەکانی (2013-2014، 2015-2016، 2017-2018، 2018-2019، 2019-2020، 2020-2021، 2021-2022).

 گۆڵکاری خولی پۆڵەندی لەگەڵ لێچ پۆزنان لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠.

 ڕۆماریۆی بەڕازیلی:

 گۆڵکاری خولی ئیسپانی لەگەڵ بەرشەلۆنە (١٩٩٣-١٩٩٤).

 گۆڵکاری خولی هۆڵەندی لەگەڵ یانەی ئایندهۆڤن (1988-1989، 1989-1990، 1990-1991).

 گۆڵکاری خولی بەرازیل لەگەڵ ڤاسکۆ داگاما (٢٠٠١ و ٢٠٠٥).

 گۆڵکاری یانەی ئێریدیڤیزی لەگەڵ یانەی ئایندهۆڤن (١٩٩٨-١٩٩٩، ١٩٩٩-٢٠٠٠).

 گۆڵکاری خولی ئینگلیزی لەگەڵ مانچستەر یونایتد (2002-2003).

 گۆڵکاری خولی ئیسپانی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید (٢٠٠٦-٢٠٠٧).



PM:10:49:01/04/2024