رۆژهەڵاتی کوردستان.. ژنێک بە دەستی هاوژینەکەی خۆی دەکوژرێت

ژنێکی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی ورمیەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی هاوژینەکەی خنکێندرا. 

بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی ماڤی مرۆڤی هەنگاو پیاوێک لە ڕێگەی نێوان شاری ورمیە بۆ نەغەدە لە رۆژهەلاتی کوردستان، هاوژینەکەی خۆی کە تەمەنی ٣٨ ساڵان بووە بە" دەست خنکاندووە و کوشتوویەتی".

ئاماژەی بەوەشداوە کە تاوانبار دوای کوشتنی هاوژینەکەی، تەرمەکەی لە ناو ئۆتۆمبێل لە شەقامدا بەجێهێشتووە و هەڵاتووە.

ئەم پیاوە دوای دەستبەسەرکران دانی بە کوشتنی هاوژینەکەی داناوە و میدیا حکوومەتییەکانیش لەلایەن ناوبراوە ڕایانگەیاندووە کە هۆکاری کوشتنەکە "کێشەی خێزانی بووە".



PM:11:33:02/04/2024