بەیانی ئەمڕۆ ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ نرخی هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٩ دۆلار و ١٢ مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٨ دۆلار و ٩٢ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٥ دۆلار و ٣٢ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ١٥ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ پێداویستی و داخوازی بازاڕ، ئەمەش پاش دوو رۆژ لە دابەزین سەرلەنوێ بەرزبووەو داواکاری لەسەر زۆربوەوە.