مەولود سابیر: لەبارەی پرۆژەی هەژماری من لەگەڵ بەغدا لە قۆناغی رێککەوتن داین

بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە پرۆژەی هەژماری من تا ئێستا لە سەرتاسەری هەرێم بەڕێوەدەچێت و گرفتی نییە و دەڵێت" لەبارەی پرۆژەی هەژماری من لەگەڵ بەغدا لە قۆناغی رێککەوتن داین".

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند"  پڕۆژەی ھەژماری من ئێستا لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر و سلێمانی ودھۆک بەڕێوەدەچێت و ھیچ گرفتێکی لەبەردەمدا نییە، ھەر بۆ زانیاریش بانکی (تی بی ئای) عێراقی داواکاری پێشکەشکردووە بەشداری لە پڕۆژەی  ھەژماری من بکات و دەبێتە شەشم بانک بەشداری لەو پڕۆژەیە دەکات، تا ئێستاش ٢٥٠ھەزار کەس خۆیان تۆمارکردووە و ١٥٠ھەزار کەسیش کارتیان وەرگرتۆتەوە".

"ئێستا چوار ملیار دینار لەڕێگەی بانکی ئای تیم و ھەژماری من مووچە وەردەگرن، کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەکە تەواو دەبێت و ئەوە دەمینێت تەنیا وەرگرتنە لەڕێگەی ئای تی ئێم و ئەلکترۆنی".( مەولود سابیر وتی).

مەولود سابیر راشیگەیاند" دوو جار شاندی ئێمە سەردانی بەغدایان کردووە، تەنیا ماوە یەکلایی بکرێتە، ئێستا لە ڕێککەوتن دان، ھەردوو سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم و بەغدا لەسەر خەتن و مووچە چارەسەرکراوە، ئەوەش چارەسەر دەکرێت و بانکەکانی ھەژماری من ھەموویان باوەڕپێکراون و لە بانکی ناوەندی عێراق مۆڵەتیان وەرگرتووە و بانکی ناوەندی خۆی ڕەزامەندی داوە پڕۆژەی ھەژماری من ئەنجامبدرێت".



PM:11:00:03/04/2024