بەیانی ئەمڕۆ ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ نرخی هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٩ دۆلار و ٤٤ مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٩ دۆلار و ٢٠ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٥ دۆلار و ٥٩ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٤٢ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ پێداویستی و داخوازی بازاڕ، ئەمەش پاش دوو رۆژ لە دابەزین سەرلەنوێ بەرزبووەو داواکاری لەسەر زۆربوەوە.