لە چەند شارێکی باکوری کوردستان (٣٤٠) کەس دەستگیرکران

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایدەگەیەنێت" ٣٤٠ کەس لە شاری وان و چەند شارێکی دیکەی باکووری کوردستان و تورکیا دەستگیرکراون". 

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند" لە هەریەک لە شاری وان، شرنەخ، دیاربەکر، باتمان، ئورفا، ئیستانبوڵ، ئەنقەرە و چەند شارێکی دیکە ٣٤٠ کەسیان دەستگیرککراون". 

وتیشی" سەرجەم دەستگیرکراوەن بە تۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی نایاسایی و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان دادگایی کراون". 

رۆژی سێشەممە و چوارشەممەی ڕابردوو لە وان و چەند شارێکی دیکەی باکووری کوردستان و تورکیا، بەهۆی پشتیوانی لە عەبدوڵا زەیدان سەرۆکی هەڵبژێردراوی شارەوانی وان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو. 


PM:05:36:04/04/2024