سەرکردەیه‌كی دیاری گروپێكی چه‌كداری لە باکووری شاری حەلەب کوژرا

سەرکردەی دیاری سەربازی حەیعەت تەحریر شام بە ناوی مەیسەر عەلی موسا جبوری ناسراو بە ئەبو ماریا قەحتانی، لە ڕووداوێکی خۆکوژیدا کوژرا کە ئێوارەی دوێنێ لە باکووری پارێزگای حەلەب لە سوریا ڕووداوەکە ڕوویداوە. 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" ئەلقەحتانی کە بەڕەچەڵەک عێراقی بووە، لە ئەنجامی هێرشێکدا کوژراوە بە بەکارهێنانی پشتێنی تەقەمەنی کە ئەنجامدراوە لەلایەن ئەندامێکی داعشەوە، دوو هاوەڵەکەشی بە سەختی برینداربوون". 

قەحتانی مەیسەر عەلی عەبدوڵا جبوری
 دانیشتووی شاری نەینەوایە و پێش ئەوەی لە ساڵی (٢٠١١) پەیوەندی بە ڕێکخراوە چەکدارەکانی سوریاوە بکات، لە قەزای شورا ژیاوە کە بە یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی ڕێکخراوی قاعیدە لە سوریا دادەنرێت. 


AM:10:42:05/04/2024