سەرۆکی هاوپەیمانی( فەتح) جەخت
لەوەدەکاتەوە کە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دژی کورد نییە و دەڵێت" لە عێراق لە
بانکە ئەهلییەکانیش تەوتین کراوە".
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی
(فه‌تح) سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و ( تەوتینی مووچە)،
رایگەیاندووە" باوه‌ڕی پێشوه‌خت دروستكراوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی بڕیاره‌كانی دژی
كورده، یان شیعه بڕیاره‌كانی دژی سوننه‌یه، به (الحمزه ابو الحزامین) سوێند
ئه‌خۆم به‌وشێوه‌یه نییه".
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت" بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه (ته‌وتین)
بكرێت، له نه‌ینه‌وا تا به‌سره موچه ته‌وتین كراوه، من وا بیرم ئه‌كرده‌وه ته‌وتینی
له عێراق له بانكه حكومییه‌كان كراوه، به‌ڵام وانییه ته‌نانه‌ت له بانكه ئه‌هلییه‌كانیش
ته‌وتین كراوه".
ئاماژەی بەوەشداوە کە هه‌موو بانكه ئه‌هلییه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ره‌زامه‌ندی بانكی ناوه‌ندی عێراقدان.
هادی عامری وتیشی" دادگای فیدراڵی ده‌ڵی ده‌بێت ته‌وتین له بانكه حكومییه‌كان بێت، ئێمه بانكی
حكومیمان له كوردستان نییه، چی بكه‌ین؟! چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌مه بكه‌ین؟، چاره‌سه‌ر هه‌یه، بۆ نمونه ئه‌مڕۆ دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن ده‌رده‌كات، نایه پێت
بڵێ ده‌ستگیركردنه‌كه له‌كاتژمێر ٢ی نیوه‌ڕۆدا ده‌بێت و دوو ئۆتۆمبیل ده‌چن، ئه‌مه
ناڵێ، ئه‌مه جێبهجێكردنهو ئه‌وان پێی هه‌ڵده‌ستن، دادگا ده‌ڵێ ده‌مه‌وێت موچه
ته‌وتین بكرێت، ئه‌و پاره‌یه بگاته ده‌ستی ئه‌و هاوڵاتییه كورده فه‌قیره، ئیتر
ئه‌مه ته‌وتینه".