سبەی بەغدا پارەی تر بۆ مووچە دەنێرێت


لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ شەممە مووچەی چەند وەزارەت و دەستە دابەشکرا، بوونی پارەی نەختینە لە بانکەکانی هەرێم کەمبووەو، بڕیارە بەغدا سبەی یەک شەممە بڕێکی تر پارە بخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

بەپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بۆ " سپی " ئاشکرا کرد، کە بڕیارە سبەی وەزارەتی دارایی عێراق بڕێکی باش پارەی تر رەوانەی هەرێم بکات بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم و دەستەکان بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانیشەوە.

نەهاتنی پارە لە رۆژی هەینی و شەممەدا دەگەرێتەوە بۆ ئەوە ئەو دوو رۆژە پشوو بووەو، بڕیارە سبەی یەک شەممە لەگەڵ کردنەوەی دەوامی فەرمانگەکانی حکومەتی فیدراڵ، بڕی پارەی پێویست بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مووچەی مانگی سێ بنێرێت.
 
ئەمڕۆ شەممە مووچەی مانگی سێی زیندانە سیاسیەکان و کەسوکاری شەهیدان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، دابەشکران. 



PM:11:29:06/04/2024