بە پێی راگەیەندراوی سەرۆکاتی هەرێم لە کۆبوونەوەی دوێنێ نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ( ماوە بۆ درێژکراوەی) هەرێم و سودا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، یەکێک لە باسەکان پرسی مووچە و هەناردەی نەوتی هەرێم بووە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم لەلایەن خۆیەوە سوودانی ڕایگەیاندووە" سوورن لە سەر ناردنی مووچەی مووچەخۆران و نێچیرڤان بارزانیش خۆشخاڵی خۆیی بۆ ڕێککەوتنی سەرۆکوەزیرانی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پرسی مووچە دەربڕیوە و وتوشێتی، هیوادارن له زووترین كاتدا پرسی نهوتیش چاره بكرێت".
محەممەد شییاع سوودانی راشیگەیاندووە" لە گفتوگۆکاندا جەخت لەسەر بنەما و ئەو پرەنسیپانە کرایەوە کە بەشێکن لەو ڕێککەوتنە سیاسییەی حکوومەتی لەسەر پێک هێنراوە. ئەو بنەمایانەی کە دووپات لەسەر پابەندبوون بە دەستوور، پرەنسیپی هاوبەشی و هاوسەنگی و ساغکردنەوەی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە چوارچێوەی دەستوور دەکەنەوە".
سوودانی لەبارەی پرسی مووچەوە ئاماژەی دا، لەسەر ڕۆشناییی لیستە فەرمییەکانی فەرمانبەران و سەرجەم وەزارەتەکان و ئەو توێژانەی ناویان هاتووە و لەلایەن هەردوو دیوانی چاودێریی داراییی هەرێم و فیدراڵهوه وردبینیان بۆ کراوە، دەستپێشخەریی خەرجکردنی مووچەکانمان کردووە. دواتر لیستەکان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کرا بۆ ئەوەی دەست بە خەرجکردنی بکەن، ئەمەش کرا و تەواوی مووچەی هەردوو مانگی شوبات و ئازار ڕەوانە کران.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی دا، لەوەی سوورن لەسەر بەردەوامیی ناردنی مووچە، بە جۆرێک کە بەریەککەوتنی لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیدا نەبێت و هاوکار بێت لە زامنکردنی ئەو مووچەیەی کە سەرچاوەی بژێویی هاووڵاتییانە.
سودانی وتویەتی" بێگومان بەرپرسیارییەتیی ئێمە وەک حکوومەتی فیدراڵ ڕژدبوونە لەسەر ژیانی فەرمانبەر و هاووڵاتی، جا چ لە هەرێمی کوردستان بێت یان لە پارێزگاکانی دیكه، ئەمەش لە ڕێگای هاوکاری و نەرمینواندنی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵیدا دەکرێت. بێگومان دۆسییەکانی دیکەیش گفتوگۆ و وتوێژیان لەسەر کراوە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیی بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت و ئەو هەموارانەوه ههیه، کە پێویسته لە یاسای بودجە و گرێبەستەکاندا بکرێن، ئەمەو لەگەڵ پێداچوونەوەی هەمەلایەن و گشتگیر کە یاسای سێ ساڵهی بودجە ڕەزامەندی لەسەر داوە".
" هەموو چالاکی و کۆبوونەوەکان بەو ئاراستەیەدا دەڕۆن، کە جەخت لەسەر لێکگەیشتن و کاری پێکەوەیی دەکەنەوە، بە جۆرێک خزمەتی سەرجەم خەڵکی عێراق بکات بەبێ جیاوازی"( سەرۆک وەزیرانی عێراق وت).
لە لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی وتی" لهوهتهی سوودانی بووهته سهرۆكوهزیران، تا ئێستا له ههموو ڕوویهكهوه ههوڵێكی ڕژدی داوه كه خزمهتی ههموو عێراق بكات، چ ههرێمی كوردستان و چ شوێنهكانی دیكهی عێراق بێت. لەو سەردانەشدا جەختمان له پشتیوانیی خۆمان بۆ سهرۆكوهزیران بۆ سهرخستنی كارنامهی حكوومهت کردهوه".
هەروەها راشیگەیاند" خۆشحاڵین له ئهنجامی ئهو ڕێككهوتنهی کە كراوه، مووچهی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان دەدرێت ههروهكو جهنابی سهرۆكوهزیران ئاماژهی پێكرد، لهو چوارچێوهیهی كه ڕێككهوتن كراوه له نێوان سهرۆكوهزیران، كاك مهسروور و جهنابی سهرۆكوهزیران سوودانی و هیوادارین ئهمه بهردهوام بێت".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ( ماوە بۆ درێژکراوەی)هەرێمی کوردستان وتی" لهم كۆبوونهوهیهدا بابهتی نهوتیشمان باس كردووه و تا ئێستا ههندێك كێشه ههیه، بهڵام وهك پرهنسیپ ههندێك ڕێككهوتنی باش كراوه و هیوادارین له زووترین كاتدا پرسی نهوتیش چاره بكرێت".