پشدەر.. ژنێک بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ لە سنوری قەزای پشدەری سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین ژنێکی تەمەن (٥٠) ساڵ بە گولـلەی دەمانچە گیانی لەدەستدا. 

بەپێی زانیارییەکان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی زورکانی شارەدێی سەنگەسەری پشدەر سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، تەرمی ژنێکی تەمەن (٥٠) ساڵ ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕانیە کە شوێنەواری گولـلەی دەمانچە بە جەستەیەوە دیار بووە. 

بە وتەی کەسوکارەکەی" دوو هەفتە پێش ئێستا ئەو ژنە هاوسەرەکەی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستداوە، ئێوارەی ئەمڕۆش تەرمی خۆشی گەیەندرایە نەخۆشخانەی ڕانیە".

هەروەها کەسوکارەکەی ئاماژە بەوەش دەکەن، قوربانییەکە خۆی" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و هۆکارەکەشی مردنی هاوسەرەکەی بووە".


PM:08:01:07/04/2024