كه‌شناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

ئەمشەو یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕی بارانبارینی (١٢) كاتژمێری رابردووی به‌شێك له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانی بڵاوكرده‌وه‌ و دەشڵێت" ئەمشەو بڕێکی زۆر باران له‌ سنوری دهۆك و كۆیه‌ و ئیدارەی گه‌رمیان ده‌بارێت". 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزەی هەرێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌" ئه‌مشه‌و باران بارین و هه‌وره‌ تریشقه‌ی پچڕ پچڕ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم، پێشبینیده‌كرێت له‌ كاتژمێر ٢:٠٠ی دواینیوه‌شه‌و زۆرترین رێژه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دهۆك و به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی ئیداره‌ی سۆران و ناوچه‌ شاخاویه‌كانی هه‌ولێر (كۆڕێ و پیرمام)، هه‌روه‌ها قه‌زای كۆیه‌ و خه‌له‌كان و هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی گه‌رمیان ببارێت".

هەروەها بڕی بارانبارینی ١٢ كاتژمێری ڕابردووی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم بەمشێوەیەیە:

هه‌ولێر ١.٢ ملم 

شه‌مامك ١.٠ ملم

پیرمام ٢.٩ ملم

سلێمانی ١.١ ملم

چه‌مچه‌ماڵ دڵۆپ دڵۆپ باریوه‌

دهۆك ٠.٥ ملم

زاخۆ ٠.٩ ملم

ئاكرێ ٥.٤ ملم

ئامێدی ٩.٦ ملم

بامه‌رنێ ٢.٨ ملم

باتوفه‌ ٢.٤ ملم

بارزان ١٠.٦ ملم

ده‌ربه‌ندیخان ٠.٤ ملم

حاجی ئۆمه‌ران ٧.٨ ملم

هه‌ڵه‌بجه‌ ٢.٢ ملم

خه‌بات ١.٠ ملم

مانگیش ٦.٠ ملم

مه‌یدان ١.٠ ملم

سۆران ٥.٠ ملم

مێرگه‌سور ١٢.٨ ملم

سیده‌كان ٣.٨ ملم

كه‌ركوك دڵۆپ دڵۆپ

خورماتو ٠.٦ ملم

خانه‌قین ١٢.٠ ملم


PM:09:43:07/04/2024