لیستی مووچەی مانگی ٤ بە پلە بەرزكردنەوەوە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچەی مانگی ٤ بە پلە بەرزكردنەوەوە ڕەوانەی بەغدا دەكات.

میدیاكانی پارتی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویانكردەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری، خەریكی ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی ٤ بە پلە بەرزكردنەوەوە، بۆ ئەوەی ڕەوانەی بەغدا بكرێت.

سەرچاوەكە ڕاشیگەیاندووە" ئەگەر لیستی پلە بەرزكردنەوەكەی فەرمانبەران بۆ مانگی 4 تەواو نەبوو، ئەوكات بۆ مانگی 5 لیستەكە تەواودەكرێت و ڕەوانەی بەغدا دەكرێت".

دوابەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی و ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا، وەزارەتی دارایی عێراق لەماوەی یەك هەفتەدا مووچەی هەردوو مانگی ٢ و ٣ی مووچەخۆرانی هەرێمی ڕەوانەكرد و دابەشكرا و هەر بەپێی بڕیارەكەی دادگا دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوتای عێراق بكرێت و بەوەش دەبێت پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە.


PM:04:06:08/04/2024