لە هەرێمی کوردستان یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاریكرا

كەمێك پێش ئێستا لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێم رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەی وەک یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد. 

پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هەرێم، کەمێک پێش ئێستا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانە و رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌". 

ئەمەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ سعودیە و ئێران و تورکیاش ڕۆژی چوارشەممەیان وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد. 


PM:07:18:08/04/2024