بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا سەرلەنوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٩٠ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٩٠ دۆلار و ٣٨ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٦ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٤٣ سەنت بوو.
دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە دۆخی سیاسی و ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە، بەتایبەتی کە ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی لە بەرەی شەڕ لە غەزە کشاندەوەو ئامادەی بۆ ئاگربەست راگەیاند.