ڤیدیۆ.. چۆپی فەتاح بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە نوێترین بەرهەمی بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی دیاری کورد چۆپی فەتاح بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (جوانترین چاو) بڵاودەکاتەوە. 

(جوانترین چاو) نوێترین بەرهەمی چۆپی فەتاحە و بڕیارە کاتژمێر (٨:٠٠)ی ئەمشەو وەک دیاری جەژنی رەمەزان بۆ هەوادارەکانی لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بڵاویبکاتەوە. 

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی دوو کچە بە ناوی (لیڤیا و لیانا).


AM:11:57:09/04/2024