بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا چەند سەنتێک بەرزبووەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٩ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٩ دۆلار و ٤٢ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٥ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٢٣ سەنت بوو.
دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە دۆخی سیاسی و ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە، بەتایبەتی کە ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی لە بەرەی شەڕ لە غەزە کشاندەوەو ئامادەی بۆ ئاگربەست راگەیاند.