لە یەکەم رۆژی جەژندا گەنجێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا(نوێکراوەتەوە )


لەسەر کێشەی موڵک لە شارۆچکەی سەیدسادق لە یەکەم رۆژی جەژندا کەسێک براکەی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت.
 
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد" بەیانی ئەمرۆ چوار شەممە لە سەیدسادق دوو برا لەسەر خانوو دەبێتە دەمەقاڵەیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان ئەوی دیکەیان بریندار دەکات".

وتەبێژی پۆلیس وتیشی" برا بریندارەکە تادەگەیەندرێتە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات".
 
ئەو دوو برایە یەکێکیان دەیەوێت بچێت بۆ جەژنە پیرۆزە سەردانی دایکی بکات، بەڵام براکەی تری رێگای لێدەگرێت، دواتر ئەمەیان دەگەڕێتەوە ماڵەوەو چەک دەبات و براکەی دەکوژێت و هەڵدێت.

دوای شەش کاتژمێر لە کوشتنی باراکەی، تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی پۆلیس کرد.




PM:03:10:10/04/2024