رۆژنامەی ۆل ستریت ژۆرنال: ئێران لەماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە" ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ ھێرشی راستەوخۆی ئێران دەکات لە ماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ سەعاتی داھاتوودا". 

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، راپۆرتە ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاماژە  بەوەدەکەن کە بڕیارە ئێران لە ماوەی ٢٤بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو راستەوخۆ هێرش بکاتە سەر باشور و باکوری ئسرائیل. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەچەند سەعاتی رابردوودا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نزیک لە سوپای پاسداران چەند ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا ئەزموونی ھێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی حەیفا و دامەزراوەی ئەتۆمی ئیسرائیل لە دیمونا دەکەن.

ھاوکات راوێژکارێکی سوپای پاسدارانیش رایگەیاندووە، سوپای پاسداران چەند پشنیازێکی پێشکەشی عەلی خامەنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە بۆ ھێرشکردنەسەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە، بەڵام تائێستا خامنەیی رەزامەندی لەسەر پێشنیازەکان دەرنەبڕیوە و نیگەرانە لەوەی ھێرشی راستەخۆ ببێتە ھۆی خوڵقاندنی کارەسات و ھاوکێشەکان پێچەوانە ببنەوە.

ئەو راوێژکارەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە سیناریۆکان ھێرشی راستەخۆی ئێرانە بۆ سەر ئیسرائیل بە موشەکی مامناوەند.




AM:11:42:12/04/2024