گەنجێکی چەمچەماڵ لە بەغداد تەرمەکەی دۆزرایەوە

گەنجێکی خەڵکی قەزای چەمچەماڵ دوای چەند رۆژێک لە بێسەروشوێن بوونی، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە بەغداد دۆزرایەوە.

رەمەک رەمەزان قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" دوای ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان لە دیارنەمانی گەنجێک دەرکەوتووە، لە نزیک سەماوە گولـلەی پێوە نراوە و کوژراوە، تاوەکو ئێستاش وردەکاری کوشتنەکەی ناڕوونە". 

ئەوەشی خستەڕوو، تەرمی گەنجەکە لە ئێستادا لە داد پزیشکی بەغدایە و بڕیارە سبەینێ یەکشەممە رادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو گەنجەی ئەمڕۆ بە کوژراوی دۆزراوەتەوە ناوی (ع، ح، ب)ە و خەڵکی قەزای چەمچەماڵە لە رۆژی ٢١ی رەمەزانەوە ماڵەوەی بەجێهێشتوە، تائێستاش
 هۆکاری کوژرانەکەی ئاشکرا نەکراوە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامە.


PM:02:06:13/04/2024