دوای راگرتنی گشتە ئاسمانییەکان عێراق دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی راگەیاند
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق بڵاویکردەوە کە ئاسمانی عێراقی روبەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە.
پیشتر بە بڕیاری وەزیری گواستنەوەی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان و جوڵەی فڕۆکە لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق بەهۆی گرژی ئەمنی و هێرشی ئاسمانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک راگیرا.
لای خۆشیەوە فڕۆکەخانەی هەولێر راگەیاند" ئەگەر هیچ رووداوێکی نەخوازراو روونەدات، گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە".