کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرباری بەشداری نەکردنی، پارتی بەردەوامە لە کارەکانی خۆئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دا.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لەڕابردوودا کارەکانی کۆمسیۆن زۆر بەباشی بەڕێوەچووە و لێکۆڵینەوەش بۆ کاندیدەکان بەردەوامە".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی" لەداهاتوویەکی نزیکیشدا ناوەکان دەنێرین بۆ وەزارەتی ناوخۆی عیراق و دەستەی دەستپاکی عیراق و هەرێم، بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەڕابردووی کاندیدەکان".
هەروەها دەشڵێت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەئایندەدا نمونەی کاغەزی دەنگدان ئامادە دەکرێت و پاش دڵنیابوونەوە لەڕاستی و دروستی کاغەزەکە لەبارەی ژمارە و ناو و لۆگۆی لایەنەکان، کاغەزەکە چاپدەکرێت و ئامادە دەکرێت بۆ دەنگدان.
تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا زۆترین کورسی پەرلەمانی بە دەستهێناوە رەتیدەکاتەوە بەشداری ئەم هەڵبژاردنە بکات و تۆمەتباری دەکات کە دیزاینی ئەنجامەکانی کراوە. دادگای فیدراڵی لە کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵدا بریاری دا کە ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمانی کوردستان ١٠٠ کورسی دەبێت، بەبێ کۆتاکان و بازنەی هەڵبژاردنیش نابێت لە چوار بازنە کەمتربێت.