لە سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دوو کۆڵبەر کوژران

بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلانی ئێران دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژران. 

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە" ئومێد سەیدی تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری بەستام سەر بە شاری سەقز، بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا". 

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای چەندین کاتژمێر گەڕان لەلایەن خەڵکەوە لە سنووری بەستام تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی مێهرداد عەبدوڵازادەیە و تەمەنی ٢٠ ساڵە، خەڵکی سەردەشتە و لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوە.

لە ماوەی مانگی ئازاری ئەمساڵدا تائێستا ١٣ کۆڵبەر کوژراون و ٧٨ی دیکەش برینداربوون.


PM:10:36:14/04/2024