سەرۆکی هەرێم پەیامێکی دەربارەی سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا بڵاوکردەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتیوانی بۆ سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا ڕاگەیاند.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی( ماوە بۆ درێژکراوەی) هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" هەرێمی کوردستان بە گەشبینییەوە لە سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا".

وتیشی" ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی ئەم سەردانە دەکەین، دڵنیاین کە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان لەوێ نوێنەرایەتی دەکرێت".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند"  هیوادارین کۆبوونەوەکان ئەرێنی و سەرکەوتوو بن و ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکەمان بەرەو باشتر بەرز بکەنەوە".

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی کە بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتۆنە، لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبێتەوە.


PM:03:08:15/04/2024