ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕایدەگەینێت" هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دهرفهتێکە تا ئاڵوگۆڕی دیموکراتیانە له ده‌سه‌ڵات و نوێبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی بكرێت".
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی كۆبوه‌وه و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی ئاماده‌كاری یه‌كێتی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان له واده‌ی خۆی كرده‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه كه ئه‌مڕۆ له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كان له سلێمانی به‌رێوه‌چوو، سه‌رۆكی یه‌كێتی دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی كوردستان، عێراقی رونكرده‌وه و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر پێگه‌ی روو له گه‌شه‌كردووی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرد و رایگه‌یاند" ئه‌مه به‌رئه‌نجامی یه‌ك گوتاری و یه‌ك ده‌ستی سه‌ركردایه‌تی و راست و دروستی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتییه كه بۆته جێی ئومێدی میلله‌ته‌كه‌مان و پشتیوانی دۆستانی ئه‌زمونه‌كه‌مان".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كۆبونه‌وه گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه و تێر‌و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن و كاری لیژنه‌كان كرد، هه‌روه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستی بۆ به‌رنامه و گوتاری سیاسی یه‌كێتی له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدا.
ئەوەش هاتووە" ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به تێر و ته‌سه‌لی بیر و ڕای خۆیان خسته‌ڕوو كه گه‌شه‌كردنی ئه‌زمونی نیشتمانییمان، پاراستن و به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، دابینكردنی ژیان و گوزه‌رانی باشتر بۆ هاوڵاتیان ته‌نها له رێی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له واده‌ی خۆیدا دێته‌دی كه په‌رله‌مانێكی به‌هێز و حكومه‌تێكی پته‌و و خزمه‌تگوزار بێنێته كایه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ راستگۆی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و داهاتوی گه‌له‌كه‌شمان گرنگه به تایبه‌تی كه هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌رفه‌تێكه تا ئاڵوگۆڕی دیموكراتیانه له ده‌سه‌ڵات و نوێبونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی بكرێت و له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیشدا بهسهربهرزییو یهكریزییهوه پێداگری له‌سه‌ر ئیستحقاقه ده‌ستوری و یاسایی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆمان بكه‌ین.
هەروەها لای خۆشیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتى یەکێتی باسی ناوخۆی هەرێم و عێراق کرا، لە هەمان کاتیش پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم تاوتوێ کرا".
وتیشی" یەکێتى پابەندە بە بەوکاتەى کە بۆ هەڵبژاردنى هەرێم دیاریکراوە، لە ئێستاشدا لە خۆ ئامادەکردنداین بۆ ئەو هەڵبژاردنە، ئەرکەکانیشمان بەسەر ئەندامانى مەکتەبی سیاسیی‌دا دابەشکردووە بەپێی بازنەى هەڵبژاردن، ئەندامانی سەرکردایەتیش بەسەر بازنەکاندا دابەشدەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، هەرێم پێویستى بە پەرلەمانێکی کارا و چالاک هەیە بۆ بەدواداچوونی کارەکانی دامەزراوە تەنفیزییەکان، هەروەها دەرکردنى یاسا، هەربۆیە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن گرنگە.
وتەبێژی یەکێتی دووپاتیکردەوە، ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێت پێگەى هەرێمی کوردستان لە ناوخۆ و عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتى لاواز دەکات، چونکە هیچ ڕێگری و کێشەیەک نییە لە بەردەم هەڵبژاردن.