لە کۆبانێ ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج

کەمێک پێش ئێستا لە کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنی کرایە ئامانج. 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٩ی نیسانی ٢٠٢٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنی لە گوندی عێنبەتێی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ کردە ئامانج. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا دوو هاوسەر برینداربوون کە لە ئێستادا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گەیەندراونەتەوە نەخۆشخانە.


AM:08:09:19/04/2024