مقاومەی ئیسرائیل لە رێگەی درۆنەوە هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و دەڵێن" بەردەوام دەبین".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤ مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" کە لە رێگەی درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجێک لەنێو ئیسرائیل".
و جەخت لەوەش دەکاتەوە، لە هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل بەردەوام دەبن.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە هێرشەکەیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ و بۆسەر" ئامانجێکی گرنگ لە شاری ئیلات" لەنێو ئیسرائیل بووە..
ئەمە لە کاتێکدایە کە نیوەشەوی رابردوو بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە ناحیەی مەشروع لە باکووری پارێزگای بابل تەقینەوەیەک روویداو و لەئاکامدا سێ چەکداری ئەشدی شەعبی برینداربوون .
لایخۆشیەوە فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا( سێنتکۆم) بڵاویکردەوە" هیچ پەیوەندییەکان بەو تەقینەوەی حەشدی شەعبی نییە ، هەروەها ئیسرائیلیش رەتی کردووەتەوە کە پەیوەندییەکی بەم هێرشەوە هەبێت".