سبەی یەكشەممە لە یاری کلاسیکۆ هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە بێرنابیۆ لەکاتژمێر ١٠:٠٠ رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
ئەمە لێدوانەکانی چاڤیە لەسەر یاریەکەو دۆخی یانەکەی....
چاڤی:
سبەی چانسی ئەوەمان هەیە جیاوازییەکە کەم بکەینەوە بۆ پێنج خاڵ ئەمڕۆ باشتر ڕاهێنانمان کرد و تیپەکەم لە دۆخێکی باشدا دەبینم.
چاڤی: پرسی گوندۆگان و ئاراوخۆ یەکلایی بووەتەوە.
کۆبونەوەکە?
چاڤی: هەفتەی داهاتوو هیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجام نادرێت. کەس تەلەفۆنی بۆ نەکردم گرنگ یانەکەیە نەک من ئێستا یاری بۆ خولەکە دەکەین و کاتی قسەکردن دەبێت.
چاڤی:
ئێمە هەموو ڕێزێکمان هەیە بۆ مەدرید. ژمارەکانیان ناوازەن، تەنها یەک دۆڕانیان هەیە. ژمارەکانمان خراپ نین، چوار خاڵمان زیاترە لە ساڵی ڕابردوو کە لە لوتکەدا بووین.
چاڤی: ئەمە گرنگترین یارییە کە ماوە بۆ ئەوەی فشار بخەینە سەریان.
چاڤی: ئەوان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، چونکە زۆر باشن. من زۆر باوەڕم بە بەخت نییە. من باوەڕم بە کار و تیمەکە هەیە، ئەوەی دەیکەن ڕێکەوت نییە. ڕیال مەدرید لە سێ ساڵی ڕابردوودا دووجار لە سیتی بردووەتەوە کە باشترین تیپی جیهانە.
قەیران لە یانەکە ئەگەر دۆڕان؟
چاڤی: بیر لە سیناریۆیەکی ئەرێنی دەکەمەوە کە پەیوەندی بە بردنەوە هەبێت. بیرکردنەوەم ئەرێنییە، دەچین بۆ بردنەوەی یارییەکە.
چاڤی: ڕیال مەدرید ناچار بوو بەرگری لە خۆی بکات بەرامبەر سیتی کە باشترین تیپی جیهانە. ناچار بوو بەرگری لە خۆی بکات و زۆر باش بەرگری لە خۆی دەکرد. تەکنیکن کە دەبێت شارەزا بن و دەزانن چۆن ئەنجامی بدەن. تیمێکن هەموو تواناکانیان هەیە و دەزانن چۆن هێرش بکەن و گواستنەوە ئەنجام بدەن.
ئەگەر براوە نەبن خولەکە کۆتایی هات؟
چاڤی: خەریکە تەواو دەبێت، بەڵام ئێمە دەمانەوێت بیرکردنەوەیەکی ئەرێنی بکەین، دەمانەوێت سەرکەوتن بەدەستبهێنین و خاڵ کۆبکەینەوە، سبەی دەرفەتیشمان هەیە تا کۆتایی لە لالیگادا شەڕ بکەین ئەمە عەقڵیەتی ئێمەیە.
چاڤی:
وەرزی داهاتوو یانەکە دەگەڕێتەوە چامپیۆنزلیگ و جارێکی دیکە بە باشترین شێوە ڕکابەرییەکانیان دەکەنەوە.