لە چەمچەماڵ گەنجێک لەلایەن هاوڕێکەیەوە کوژرا

لە سنووری قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی گەنجێک لەلایەن هاوڕێکەی خۆیەوە کوژرا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ، ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی ئاسودە کە بە ئەنفالەکان ناسراوە، گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵان لە کاتی پاککردنەوەی دەمانچە فیشەکی لە دەست دەرچووە و بەر هاوڕێیەکی کەوتووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا هاوڕێکەی بریندارکراوە و رەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەڵام ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا. 

و ئەو کەسەشی فیشکەکەی لەدەستدەرچووە لە ئێستادا دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکان لەسەر رووداوەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیپێکردووە. 


PM:03:06:20/04/2024