فرۆشی بانکی ناوەندی لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە

بانکی ناوەندی عێراق لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ١ ملیار و ٣٥٤ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١ ملیار و ٣٥٤ ملیۆن و ٢٩٧ هەزار و ٩ دۆلاری فرۆشتووە کە ١ ملیار و ٢٦٣ ملیۆن و ٧٧٢ هەزار دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٩٠ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشتووە. 

زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی یەکشەممە بووە كە ٢٨٣ ملیۆن و ١٦٠ هەزار و ٣ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین فرۆش ڕۆژی چوارشەممە بووە كە ٢٦١ ملیۆن و ٣٧٤ هەزار و ٧٠ دۆلاری فرۆشتبوو.


PM:04:17:20/04/2024