عەربەت.. ئاگر لە بازاڕێکی گەورە کەوتەوە

ئاگرێک لە بازارێکی گەورەی ناحیەی عەربەت سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتەوە و تا ئێستا بەردەوامە .

بەرە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٤ ئاگرێک لە مۆلێکی عەربەت سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتەوە، ئاگرە لە نهۆمی خوارەوەی کە مارکێتێکە  لە بازاڕێک بەناوی "هادی مۆڵ" لە ناحیەی عەربەت کەوتەوە.

تا ئێستا ئەم رووداوە زیانی گیانی نەبووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەڵام ئاگرەکە بەردەوامە.


AM:09:41:21/04/2024