بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو پشووی فه‌رمی بێت لە سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی هەرێم.
بەپێی یاساى پشووه رهسمیهكانى حکومەتی هه‌رێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ده‌رچووه، رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو ١ی ئایاری ٢٠٢٤ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكان پشووی فەرمی دەبێت.
لە هەرێمی كوردستان ساڵانە پشووەكان دیاریدەکرێت کە لە سایتی فەرمی حكومەت بڵاوكراوەتەوە، بەڵام لە ڕۆژەكانی پشوو ئەگەری گۆڕانكاری هەیە، بە تایبەت بۆ بۆنە ئاینییەكان، چونكە بەپێی ساڵنامەی كۆچی دیاری دەكرێت.