بەهۆی بەردەوامی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمەریکی رووی لە بەرزبوونەوە کرد، لەکاتێکدا وەبەرهێنەران بەردەوامن لە هەڵسەنگاندنی ئەو مەترسیانەی کە لە ئەنجامی نیگەرانییە جیۆپۆلەتیکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست دەبن.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە بڕی (٤٦) سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە ٨٧ دۆلار و ٤٦ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش (٤٦) سەنت بەرزبووەوە کە بۆ هەر بەرمیلێک بە ٨٢ دۆلار و ٣٦ سەنتە، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٩ سەنت بوو. 

پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ماوەیەکی نزیکدا کاریگەری لەسەر دابینکردنی نەوتی ناوچەکە دەبێت.

بەپێی ڕاپرسییەکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، پێشبینی دەکرێت هەفتەی ڕابردوو کۆگای نەوتی خاوی ئەمریکا زیادبکات لە کاتێکدا ئەگەری زۆرە کۆگای بەرهەمە پاڵاوگەکان کەم ببێتەوە.


AM:08:16:23/04/2024