مالیزیا.. بەهۆی پێکدادانی دوو هەلیکۆپتەرەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی پێکدادانی دوو هەلیكۆپتەری سەربازی مالیزی سەرجەم ئەندامانی تیمی فڕۆكەكان كە لە ١٠ كەس پێکهاتبوون گیانیان لەدەستدا.

هێزی دەریای مالیزیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" بەیانی ئەمرۆ لە بنکەى دەریای لوموت لە ویلایەتى پێراک دوو هەلیکۆپتەرى سەربازی کە لە ڕاهێناندا بوون پێکیاندادا و لە ئەنجامدا ١٠ ئەندامی ئەو دوو تیمەی لە هەلیكۆپتەرەكاندا بوون گیانیان لەدەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لە کاتی مەشق و ڕاهێنان بۆ نمایشێکی سەربازی بۆ ڕێزلێنان لە ٩٠ ساڵەی دامەزراندنی هێزی دەریایی شاهانەی مالیزیا ڕوویداوە.


AM:08:45:23/04/2024