لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم لە ئێستادا گەیستووەتە وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و بڕیاره تا هەفتەی داهاتوو پارەکەی بەغداد ڕەوانەی هەرێم بکرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم گه‌یشتوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و لە ئەمڕۆشەوە وردبینیی تێدا دەکرێت.
بڕیاره تا کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتایی هەفتەی داهاتوو پارەکەی بەغداد ڕەوانەی هەرێم بکرێت، دوای گەیشتنی پارەکەش دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت.