مەقبولە ئۆزەری تەمەن ٨١ ساڵان، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە زیندانیکرایەوە.
مهقبوله ئۆزەری تەمەن ٨١ ساڵ لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٢ لە ناوچەی ئەدرمیتی شاری وان "بە تۆمەتی یارمەتیدانی پارتی كرێكارانی كوردستان - پهكهكه" دەستگیرکرا و لە مانگی ئەیلولی هەمان ساڵدا ئازادکرا.
بەڵام دوێنێ دوای ڕاپۆرتێکی پەیمانگهی پزیشکی دادوەری (ATK) کە دهڵێت" مەقبولە ئۆزەر دەتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە"، بۆ جارێکی دیکە دهستگیركرایهوه.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، مەقبولە ئۆزەر چووەتە دادگای وان و لەوێ دەستگیرکراوە و دواتر ڕەوانەی زیندانکرا.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی مەقبوولە چەند جارێک داوای ئازادکردنی کراوە، بەڵام بە بیانوی نەبوونی هەلومەرجی یاسایی داواکارییەکانی رەتکرانەوە.