هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد کەمال محەمەد بەمزوانە نوێترین کاری هونەری خۆی لەگەڵ گۆرانیبێژێکی لاو بڵاودەکاتەوە.
بەرهەمی (ژیان) ناوی کلیبە هاوبەشەکەی هونەرمەندان کەمال محەمەد و ئیڤان عەلی_یە، بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاویبکەنەوە و پێشکەشی هەوادار و بیسەرەکانیان دەکەن.
كهمال محهمهد له دایكبووی ساڵی (١٩٦٠)ی شاری سلێمانییه، لە تەمەنێکی مناڵیەوە دەستی بە گۆرانی وتنکردووە، بە یەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی هەشتاکانی سەدەی رابردووی سلێمانی و باشووری کوردستان هەژمار دەکرێت و تائێستا بەردەوامە، خاوهنی چهندین ئهلبووم و گۆرانی و كلیپه.