بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمکردەوە. 

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٧٩ ملیۆن و ٥٥٦ هەزار و ٢٠٠ دۆلار بووە و لەو بڕەش ١٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٦٦ ملیۆن و  ٢٥٦ هەزار و ٢٠٠ دۆلار بووە.

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٨٢ ملیۆن و ٦٢٤ هەزار و ٤٦٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٥ ملیۆن و ٤٣٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.


PM:12:55:24/04/2024