لە پارێزگای بەسرە ئاگرێک لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە دایکێک و پێنج منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ـی نیسانی ٢٠٢٤، بەهۆی شۆرتی کارەباوە، ماڵێک لە پارێزگای بەسرە ئاگریگرتووە و بەهۆیەوە دایکێک و پێنج منداڵی گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی زانیارییەکان، دایک و دوو منداڵی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و باری تەندروستییان سەختبووە و لەوێ گیانیان لەدەستداوە، سێ منداڵەکەی دیکەش لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.
میدیا عێراقییەکان باسیان لەوەکردووە دایکەکە بەهۆی سووتاوییەوە گیانی لەدەستداوە و منداڵەکانیشی بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە خنکاون.