ناوی زیاتر لە ١٣ هەزار كەمئەندام بۆ بڕینەوەی مووچە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بە مەبەستی دابینكردنی مینحەی كەمئەندامی ناوی زیاتر لە ١٣ هەزار كەس ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت". 

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" دوای وەستانی زیاتر لە ١٠ ساڵ لە پرۆسەی ناونووسكردنی نوێی كەمئەندامانی كوردستان، رەزامەندی وەرگیرا بۆ ئەوەی ناوەكانیان بە مەبەستی دابینكردنی مینحەی كەمئەندامی ئاڕاستە بكرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو كەمئەندامە نوێیانەی كە لە قۆناغی یەكەمن، زیاتر لە ١٣ هەزار كەسە و پشكنینیان بۆ كراوە، نووسراو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ دەكرێت، بەمەبەستی داواكردنی تەرخانی دارایی بۆیان. 


PM:05:01:25/04/2024