وته‌بێژی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایدەگەیەنێت" ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامه و لە ڕۆژی ١٠ی ئایار بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات".
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا به میدیای فه‌رمی یه‌كێتی راگه‌یاندووە" ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌و واده‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاریكردوه به‌رده‌وامه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوی باشمان بڕیوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له ١٠ی ئایار ده‌ستپێده‌كات و له ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ رۆژێك پێش ده‌نگدانی تایبه‌ت كۆتاییدێت، بڕیاری كۆتاییش له‌باره‌ی بانگه‌شه‌وه لای كۆمسیارانه.
بڕیارە رۆژی ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام حزبی پارتی بەهۆی نەمانی کورسی کۆتاکان بڕیاری نەداوە بەشداری لە پرۆسەکە بکات.