حکومەتی هەرێم: هێرشکردنە سەر کۆرومۆر دەستی تێکدەرانەیە

حکومەتی هەرێمی ( ماوە بەسەرچوو) رایگەیاند " ئەو هێرشەی کراوەتە سەر کۆرمۆ چوار کارمەند گیانیان لەدەستداوە، دەستی خراپەکاری و تێکدەرانە جارێکی دیکە لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا".

ئەمشەو ٢٦ ی نیسان بەناوی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی پێشەوا هەورامی( ماوە بەسەرچوو) لەبارەی هێرشی کۆرومۆرەوە  رایگەیاند " لەماوەی ڕابردوو هەوڵی باش دراوە بۆ باشتر کردنی کەرتی وزە و ژێرخانی ئابووری لە عێراق و بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان، و لە کاتێکدا کە هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خێرا دەکرێن، دەستی خراپەکاری و تێکدەرانە جارێکی دیکە لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا کێڵگەی غازی کۆرمۆریان کردە ئامانج".

هەروەها هاتووە " بەداخەوە تا ئێستا چوار کارمەندی یەمەنی شەهیدبوون، جگە لەوەش زیانێکی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووەو کە ئەم زیانەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی کارەبا بە شێوەیەکی بەرچاو".

حکومەتی هەرێم داوا دەکات" ئەم هێرشە دووبارانە پێویستە ڕابگیرێن و داوای هەماهەنگی و هاوکاری بەپەلە دەکەین لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدۆزرێنەوەو ڕادەستی یاسا بکرێن و ڕێگری یەکجاری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەم کارانە".

سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی 26ی نیسانی 2024، بە درۆن هێرشکرایەسەر کێڵگەکەی کۆمۆر و بەهۆی هێرشەکەوە ٣ کارمەندی بیانی گیانیان لەدەستداو سیانی تر برینداربوون و، ئاگر لە شوێنێ بۆردومانەکە کەوتەوەو بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستەگاکانی کارەبا راوەستا.
رۆژی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤یش بە کاتیوشا  هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.



PM:10:18:26/04/2024