لەبارەی سەرێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هۆشداری دەدرێت


لە پێناو سەلامەتی و پارێزراوی هاوڵاتیان و گەشتیارانی ناوچەكە، بەهۆی سەررێژبون و بەردانەوەی ئاوی بەنداوەی دەربەندیخان قائیمقایمەتی شاری دەربەندیخان ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە.
 
لەو بڵاوكراوەیەدا کە رۆژی ٢٦ ی نیسان بڵاویکردەوە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان دەڵێت " بەهۆی باران بارین، زیادبونی داهاتی ئاو، سەرڕێژبونی دەریاچەی دەربەندیخان و بەردانەوەی ئاوی دەریاچەكەوە لەرۆژانی داهاتودا، هاوڵاتیان و گەشتیارانی ناوچەکانی دەربەندیخان و گەرمیان و ئەو کارگانەی لەسەر روباری سیروانن ئاگادار دەكاتەوە كە ئاگاداری خۆیان و جێگاكانیان بن، بۆ ئەوەی سەلامەت و پارێزراوبن.

ماوەی چەند ساڵە هێندەی ئەمساڵ ئەو بەنداوە ئاوی تێدا کۆنەبۆتەوەو سەرڕێژ نەبووە.



AM:12:58:27/04/2024