دوێنێ شەو کاتژمێر ٦.٤٥ بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرومۆر و لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، کە کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی کاری تێدادەکات، بەهۆیەوە جگە لە زیانە مادییەکان چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
بەهۆی ئەو هێرشەوە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا دوو هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کەمی کردووە، و ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بێ ئاو دەبن.
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی عێراق لەگەڵ وەزیر و بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم سەردانی شوێنی ڕووداوەکە بکەن.