ئاسیاسێڵ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق دەردەبڕێت بۆ پشتگیریی هەمیشەیی و بەردەوامی

بەغدا، نیسانی 2024– ئاسیاسێڵسوپاس و پێزانینی زۆری خۆیبۆ وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق دەردەبڕێت بۆ ئەو پشتیوانییە بەرچاوەی پێشکەشی خەڵکی عێراقی کردووە لە دابینکردنی بڕەکانی ئینتەرنێت بە نرخیداشکێنراو، کە بووە هۆی دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە گونجاوترین نرخ بۆ بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە سەرانسەری وڵاتدا.

ئەو ستراتیژەی کە لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە گیراوەتەبەر بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئۆفەر و خزمەتگوزارییە هەمەچەشنەکانبە جۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی بەکارهێنەری عێراقی بە کەمترین تێچووی مومکین، دەرئەنجامی ئەو ئاسانکاریانەیە کە لەلایەن کۆمپانیای گشتیی پەیوەندییەکان و زانیاری "ITPC"ــەوەبەردەوام دابیندەکرێن، کە خۆی بەشێکی سەر بە وەزارەتی پەیوەندییەکانە. ئەم خزمەتگوزاریانە فرەچەشن بوون؛ هەر لە دابینکردنی بڕی ئینتەرنێت بە نرخی داشکێنراو تا دەگاتە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بێبەرامبەر و بە باشترین خێرایی.

ئاسیاسێڵ هەمیشە پێشەنگ ویەکەم بووە لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بە هاوڵاتیان لە سەرتاسەری عێراقدا لەڕێی بنیاتنانی ژێرخانی تۆڕێکیپێشکەوتوو کە هەموو بەشەکانی وڵات بگرێتەوە، لەگەڵ پێشکەشکردنی باشترین ئۆفەر و خزمەتگوزاری و خێرایی بە گونجاوترین نرخ.

ئاسیاسێڵ هەمیشە وەک هاوبەشێکی ستراتیژیی و گەورەترین هاوبەشی کۆمپانیای گشتی پەیوەندییەکان و زانیاری"ITPC"و وەزارەتی پەیوەندییەکان دەمێنێتەوە، و هەمیشە سەرقافڵە دەبێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەشداربووانی.

(کۆتایی)

دەربارەی ئاسیاسێڵ

ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق وله‌ 1ـی كانونی دووەمی 2023 ــەوە ژماره‌ی به‌شدرابووانی 17 ملیۆنی تێپەڕاندووە. ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشی زیاتر .0699٪ ـی دانیشتوانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ی ببێته‌ فراوانترین تۆڕی مۆبایل لە عێراق لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات. 

ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]
بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com


AM:10:21:27/04/2024